“خانمی مەرگ”.. چیرۆکی ئەو ژنەسنایپەرەی بووەتە هێمایەک بۆ بەرگری

ژنەسنایپەری ئۆکرانیی ناسراو بە “خەڵووز”، بووەتە پاڵەوانێکی نەتەوەیی لە ئۆکرانیا، بەهۆی کۆڵنەدەری و پێداگرییەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕوسیادا.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەبریتانی ئاماژەی بەوەداوە، بە ڕوونی نازانرێت ئەم ژنە کێیە، بەڵام بەهۆی ئازایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕوسیاوە وێنەی بە هەموو ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

ئەم ژنە لە ساڵی 2017دا چووەتەپاڵ هێزی دەریایی ئۆکرانیا و لە دۆنیتسک و لۆگانسک دژ بە لایەنگرانی ڕوسیا شەڕیکردووە.

ناوبانگی ئەم ژنە لەگەڵ پەیامێکی هانداندا تەقییەوە، کە ئاراستەی هێزە شەڕکەرەکانی ئۆکرانیای کردبوو و تیایدا گوتبووی، “تەنانەت فاشییەکانیش وەک ئەم شەیتانانە نەبوون، دەبێت بیانبەزێنین. دەبێت هەموویان لە ئۆکرانیا وەدەربنێین”.

ئەم ژنە بەڵێنی بەخۆی داوە “تا دواهەناسە” دژ بە هێزەکانی ڕوسیا بجەنگێت.

چالاکوانانی ئۆکرانی ئەم ژنەیان بە لیۆدمیلا بافلیشینکۆ قەناسبەدەستی بەناوبانگ و ئەفسانەیی بەراوردکردووە، کە ژنێکی ئۆکرانی بووە و نازناوی “خانمی مەرگ”ی پێدراوە، پاش ئەوەی لە جەنگی دووەمی جیهانیدا 309 نازیی لەناوبردووە.

خەڵکانێک، بافلیشینکۆیان بە “سەرکەوتووترین سنایپەری هەموو مێژوو” ناوبردووە، پاش ئەوەی خەڵاتی “پاڵەوانی یەکێتیی سۆڤیێت”ی وەرگرتووە و وێنەکەی خراوەتە سەر پووڵی پۆستە و گەیاندن.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان سكاڵا لەسەر سەرۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆن تۆماردەكات

بابەتی دواتر

یەكێتی: باشتروایە پارتی ئەزموون لە هەڵەی ساڵانی ڕابردوو وەربگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەلسەفەکەم

پەرەسەندنی فەلسەفەکەم لەم ڕووداوەوە دەستیپێکرد کە ئێستا باسی دەکەم: ژنەکەم داوەتی یەکەم کێکی سۆوفڵی کردم کە دروستیکردبوو، بە…
Total
0
Share