شاخهوان عهبدوڵا لەبارەی ناكۆكییەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران هاتە دەنگ، نیگەرانە لە دزەپێكردنی ئەو نووسراوانەی ناكۆكییەكەیان ئاشكراكرد.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو نووسراوی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكەكە بڵاوكرایەوە، كە ناكۆكن لەبارەی ناوهێنانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران.
حەلبووسی دەڵێت ناوهێنانی “دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران” نادەستوورییە و پێویستە بوترێت، “سەرۆك و جێگرەكانی”، بەڵام زاملی بە نووسراوێك وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، “دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران” دەستەواژەیەكی دەستوورییە.
ئەو ناكۆكییە كاریگەریی لەسەر هاوپەیمانێتیی نێوان سوننەكان و ڕەوتی سەدر دروستكردووە و ئەگەری هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكەی “سەدر، پارتی، سووننە” لەئارادایە، بۆیە پارتی لەو ناكۆكییانە و ئاشكرابوونیان نیگەرانە.
میدیای عێراقی ئاماژە بە نیگەرانیی شاخهوان عهبدوڵا جێگری دووهمی سهرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات، بەهۆی دزەپێكردنی ئەو نووسراوانەی حەلبووسی و زاملی.
بەپێی میدیاكان، شاخهوان عهبدوڵا هەڕەشەی ئەوەی كردووە، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئهو كەسانە دهگرێتهبهر، كه دزه به بهڵگهنامهكانی ئەنجومەنی نوێنەران دهكهن.