سەرۆکی بانکی ناوەندیی لوبنان “ئیفلاسکردن”ی بانکەكە ڕەتدەکاتەوە

سەرۆكی بانكی ناوەندیی لوبنان ئیفلاسكردنی بانكەكەیان ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، بەردەوامە لەو ڕۆڵەی پێیدراوە.

ڕیاز سەلامە سەرۆکی بانکی ناوەندیی لوبنان ڕایگەیاند، بانکەکە هێشتا ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت کە بەپێی یاسا پێیدراوە و ئەوەی لەبارەی ئیفلاسکردنییەوە دەوترێت ڕاست نییە.

ڕوونیشیکردەوە، “سەرباری ئەو زیانانەی بەر ئابوریی لوبنان کەوتوون، لە ئێستادا بەپێی پلانێکی حکومەتی لوبنان و بە هەماهەنگی لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتیدا کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکرێت، بانکی لوبنان هێشتا ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت کە بەپێی ماددەی 70ی یاسای نەختینە و بەسلفەکردن پێیدراوە و بەردەوامیش دەبێت”.

پاش ئەوەی سەعادە ئەلشامی جێگری سەرۆکی حکومەتی لوبنان لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، “دەوڵەت و بانکی لوبنان ئیفلاسیان کردووە و زیانەکە ڕوویداوە”، مشتومڕێکی بەرفراوان لەو وڵاتەدا كەوتەوە و دواتریش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە، نە لەلایەن حکومەت و نە لە سەرۆکایەتیی کۆماریشەوە نەدرا.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی بەنزینە عێراقییەكە لە ناوچەیەكی هەرێم ڕاگیرا

بابەتی دواتر

فەرەنسا و ئەڵمانیا دیپلۆماتکارە ڕوسییەکان دەردەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی…
Total
0
Share