عێراق مووچەی مانگی 4ی خانەنشینان بە 50 هەزار دینار پاداشتەوە دابەشدەكات

دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی سەر بە حكومەتی ناوەندی دەستیپێكرد و هەر خانەنشینێك 50 هەزار دینار پاداشت وەردەگرێت.

خلود حەیران بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ مووچەی مانگی نیساندا، هەر خانەنشینێك مانگانە 50 هەزار دیناری وەك پاداشت پێدەدرێت تا ئەوكاتەی یاسای نوێی خانەنشینی پەسەند دەكرێت.

لە هەرێمی كوردستان سەرباری ئەوەی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی زیاتر لە مووچەیەك هەیە وەك ئەوەی بەشێك لە پەرلەمانتاران دەیڵێن، كەچی هێشتا مووچەی مانگی ئازاری ڕابردوو دابەشنەكراوە و بەشێك لە خانەنشینان مووچەی مانگی شوباتیشیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: هێشتا گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە پووچەڵ نەبووەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و پووچەڵ نەبووەتەوە، لە هەوڵی…
Total
0
Share