تەرمی دوایین قوربانیی چەمەكەی خەمەڵۆكە دۆزرایەوە

كەمێك لەمەوبەر تەرمی سێیەم قوربانیی ڕووداوەكەی چەمی خەمەڵۆكە دۆزرایەوە و دەرهێنرا.

دیار حەمید كەسوكاری قوربانییەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كەمێك لەمەوبەر سێیەم تەرمی گەنجە بێسەروشوێنبووەكانی چەمەكەی خەمەڵۆكە دۆزرایەوە.‏

ئاشكرایكرد، تەرمی كۆسار نەوزاد لە دووریی سێ كیلۆمەتر لە شوێنی ڕووداوەكەوە دۆزراوەتەوە و لە ئاوەكە دەرهێنراوە.

ئێوارەی 21ی مانگی ڕابردوو سێ گەنج لە چەمی خەمەڵۆكە لە نزیك قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوون و لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ گەڕان بەدوایاندا بەردەوام بوو، دوێنێ تەرمی دووانیان دۆزرایەوە و ئەمڕۆش تەرمی دوایینیان كە كۆسار نەوزاد بوو دۆزرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كونسوڵگەریی ئەمریكا لەبارەی بوونی پەیوەندی بە دەستگیركراوانی بادینانەوە، بۆ ئێستا دەدوێت

وتەبێژی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە وەڵامی تۆمەتباركردنی دەستگیركراوانی بادینان بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵگەریی ئەمریكا، كونسوڵگەرییەكە دەڵێت،…
Total
0
Share