دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی دژی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار ڕەتكردەوە

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ ئەو سکاڵایەی ڕەتکردەوە کە دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرزکرابووەوە.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە سەبارەت بەو سکاڵایە کۆبووەوە کە پێشتر دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تۆمارکرابوو، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی سکاڵاکە ڕەتکرایەوە.

پێشتر دادگای فیدراڵی لە 8ی ئازاری ئەمساڵدا یەکەم دانیشتنی لەبارەیەوە دواخست و دانیشتنی دووەمیشی لە 14ی هەمان مانگدا بۆ 4ی نیسان دواخست تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت.

بەپێی بڕیارێکی پێشووتری بانکی ناوەندیی عێراقی، لە 19ی کانونی یەکەمی 2020، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 145 هەزار دیناری عێراقی دیاریکرد، ئەو نرخەش لە بودجەی 2021ی وڵاتدا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرا.

بابەتی پێشتر

بەڕازیل جارێکی دیکە کۆنترۆڵی تۆپی پێ دەکات؟

بابەتی دواتر

ئێران بۆ ئیسرائیل: بە یەک وشە وەڵام دەدەینەوە، "هەولێر"‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا رەسوڵ: داوامان لێکراوە یاسا لەسەر بکەرانی هێرشی سەر سەربازگەکان جێبەجێبکەین

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنێت، “دووپاتیدەکەینەوە هێرشەکانی سەر بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان رەتدەکەینەوە و فەرماندەی گشتی، هێزەکانی راسپاردووە…
Total
0
Share