رەوتی سەدر بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکات

ئەندامێکی رەوتی سەدر رەتیکردەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن و رایگەیاند، کە بەردەوامن کە دوورەپەرێزی سیاسی.

ئەحمەد روبەیعی ئەندامی رەوتی سەدر رایگەیاند، “دوورەپەرێزی سیاسیمان بەردەوامە، هیچ رێنمایی و ئاماژەیەکی نوێمان لە رێبەری رەوتی سەدرەوە سەبارەت بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەدەستنەگەیشتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو دەنگۆیانەی باسدەکرێن سەبارەت بە گەڕانەوەی موقتەدا سەدر بۆ پڕۆسەی سیاسی تەنھا پڕوپاگەندەن”.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەست بە تۆمارکردنی ناوی ئەو لیست و قەوارانە بکات کە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆماری دواخست

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دەستوورینەبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری دواخست. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share