سەرۆكی ئۆكرانیا باسی مەرگ و مۆسیقا دەكات

وتارەكەی زیلینسكی لە ئاهەنگی گرامی.. فۆتۆ- ڕۆیتەرز

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لەڕێگەی ڤیدیۆوە وتارێكی لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گرامی-دا پێشكەشكرد و داوای پشتیوانیكردنی وڵاتەكەی كرد.

سەرۆكی ئۆكرانیا باسی لە وێرانكارییەكانی جەنگ لە وڵاتەكەی كرد و ڕایگەیاند، “153 منداڵ مردوون و 400ی دیكە برینداربوون و چیتر نایانبینینەوە نیگاربكێشن. دایكان و باوكانمان لە ژێرزەمینەكاندا دڵخۆشن گەر بەیانی لە خەو ڕابن و نەكوژرابن. خۆشەویستەكانمان نازانن جارێكی دیكە دەیانبینینەوە یاخود نا، چونكە جەنگ چانسی ئەوەمان پێنادات كە كێ دەمێنێتەوە و كێش دەكەوێتە بێدەنگیی نەبڕاوەوە”.

زیلینسكی ڕووی لە هونەرمەندان و مۆسیقاژەنان كرد و وتی، “ئەو بێدەنگییەی مەرگ دەیسەپێنێت تەواو پێچەوانەی مۆسیقایە، بۆیە بە مۆسیقا ئەو بێدەنگییە پڕبكەنەوە… ئێستا مۆسیقاژەنەكانی ئێمە لەبری قات، گولـلەنەبڕ لەبەردەكەن و لە نەخۆشخانەكاندا مۆسیقا بۆ برینداران دەژەنن”.

وتیشی، “چەندین شار لەوانە خاركیڤ و ماریوپل خاپووركراون” و داوای كرد لە ڕێگەی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەر ئامرازێكی ترەوە پشتیوانیی ئۆكرانیا بكرێت و ڕاستییەكانی جەنگ بگوازرێنەوە.

 

بابەتی پێشتر

شۆفێری "ئاو"ــەكەی سەیدسادق دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. 4 كەس دەستگیركران كە ژنێكیان هەڵخەڵەتاندبوو و لاقەيان كردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share