كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پاش بردنەوەیان لە ئیشبیلیە

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە دوپاتیكردەوە كە ئامانجی سەرەكییان گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

وتیشی: “فشارەكانمان لەسەر ڕیاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت و بەرامبەر ئیشبیلیەش توشی ئاستەنگییەكی زۆر بوینەوە.”

بەشێك لە قسەكانی چاڤی

– ئیشبیلیە یانەیەكی بەهێزە و ڕاهێنەرێكی بەتوانایان هەیە، تایمی یەكەم توشی ئاستەنگی زۆر بوین

– ئیشبیلیە بەئاسانی گۆڵی لێناكرێت

– پێدری توانای هەیە یارییەكان یەكلایی بكاتەوە بە تۆماركردنی گۆڵ یان بەئەسیستەكانی

– پێدری یارییەكی نمونەیی كرد

– ئامانجی سەرەكیمان سەركەوتنە بۆ چامپیۆنزلیگ و ئێستا لە ڕكابەری ئەوەداین

– بردنەوەكە بۆ ورەی تیپەكە زۆر گرنگ بوو

– بەردەوام دەبین لە فشاركردنە سەر ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس ڕیمۆنتادای مێژوویی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد. یانه‌ی…
Total
0
Share