ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان: بایكۆت بەردەوامە

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە گەرمیان بڵاویانكردووەتەوە، بەردەوامن لە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێدەكرێت.

ئەنجومەنی مامۆستایانی لەبەیاننامەیەكدا ڕایانگەياندووە، “گەرچی فشارەكانی پەروەردە بەردەوامە بۆ شكاندنی بایكۆت، بەڵام وەكو ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی دووپاتیدەكاتەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بەردەوامە “.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هیوادارین هیچ مامۆستایەك نەچێتە ژێرباری هەڕەشەو فشار. بەردەوامدەبین تا ئەو كاتەی داواكاریی مامۆستایان جێبەجێدەكرێن كە بریتیە لە :

١-پێدانی مووچە (30) ڕۆژ جارێك.

٢-دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان.

٣-دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، یاخود دیاریكردنی وادەیەك بۆ دامەزراندنیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بە هەڵە خانەنشینکراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دەبێت ئەو فەرمانبەرانەی بە هەڵە خانەنشینکراون بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان”. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
Total
0
Share