سەرۆك كۆماری پاكستان لەسەر داوای سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی پەرلەمان و حکومەتی هەڵوەشاندەوە.
بە پێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، دوای بانگەوازەکەی عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان، بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، عارف عەلەوی سەرۆک کۆماری پاکستان كەمێك لەمەوبەر پەرلەمان و حکومەتی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە.
فاروق حەبیب، جێگری وەزیری زانیاری و بڵاوکردنەوەی پاکستان لە تویتێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، لە ماوەی 90 ڕۆژدا، هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، سەرۆك وەزیرانی پاكستان ڕایگەیاندبوو، بەهۆی دەستیوەردانی ئەمریكا لە وڵاتەكەی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەی لە سەرۆك كۆمار كردبوو.