نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو نزیكەی 15 هەزار دینارە

 

بۆ مانگی ڕەمەزان خشتەی تایبەت بە کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا جگە لە کاتژمێرێکی بەیانیان لەدوای کاتژمێر 3:00وە دەبێت کارەبای نیشتمانی تەواوبکەن، نرخی ئەمپێرێکی مۆلیدەش لەنێوان 14 هەزار بۆ 15 هەزار و 500 دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی نرخی گازوایل نرخی ئەمپێرێک کارەبا بۆ مانگی ئازار لەنێوان 14 هەزار دینار بۆ 15 هەزار و 500 دینار دەبێت، نرخەکە بەپێی گەڕەکەکان دەگۆڕێت.

خشتەی کارکردنی مۆلیدەکان لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ بەیانیان لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 8:00ی بەیانی دەدرێت بە هاوڵاتییان، دوای نیوەڕوانیش لە کاتژمێر 3:00 تاوەکو 4:30ی بەیانی لەهەر کاتێکدا کارەبای نیشتمانی بکوژێتەوە پێویستە مۆلیدەکان کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
Total
0
Share