مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی لەسەر كوژرانی كادرێكی هاتە دەنگ

مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان لەسەر کوژرانی کادرێکی یەکێتی لە کەرکوک ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەسەر هێڵین لەگەڵ پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، “بەداخەوە ئەمڕۆ کادرێکی کۆمیتەی پەنجاعەلی بەناوی ( ڕێبوار محەمەد ئەمین)، لە گەڕەکی پەنجاعەلی لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژرا”.

مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، “بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین، ھەروەک دڵنیاییش دەدەین لەگەڵ لایەنی پۆلیس لەسەر ھێڵین بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران تاوەکو دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووی یاسابکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ڕابردوو ده‌كرێت

وەزارەتى دارایى سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كات و سه‌ره‌تاش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی مووچه‌یان پێده‌درێت. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى…
Total
0
Share