‏”خۆت بەم خۆراكانە ڕابێنە”‏
ڕێنمایی گرنگ لەبارەی بەربانگكردنەوە لە ڕۆژەكانی یەكەمی ڕەمەزاندا

چەرەس، پڕۆتین و ئاوی میوە لە خۆراكە پەسەندكراوەكانی بەربانگن.

مانگی ڕەمەزان دەستیپێكرد، بەردەوام پسپۆڕانی تەندروستی بۆ ئەم مانگە ڕێنماییان هەیە بۆ ڕۆژووەوانان، بۆ چۆنێتی شكاندنی ڕۆژوو و بەربانگكردنەوە.

ڕۆژەكانی یەكەمی مانگی ڕەمەزان و بەربانگكردنەوە گرنگیی زۆری هەیە، چونكە سەرەتای گۆڕانی شێوازی ژەمەكان و نانخواردنە لای ئەو كەسانەی بەڕۆژوو دەبن، بۆیە پسپۆڕان چەند ڕێنماییەكیان هەیە بۆ شێوازی بەربانگكردنەوە و خواردنی خۆردەمەنی و ماددە خۆراكییە دیاریكراوەكان.

گرنگترین رێنماییەكان ئەم خاڵانەی خوارەوەن:

1- باشترە خۆراكە ئامادەكراوەكان هەمەچەشن و جۆراوجۆر بن، دەوڵەمەند بن بە ماددە خۆراكییە جیاوازەكان.

2- لەبری نانی سپی، نانی بۆر بخورێت، چونكە سەرچاویەكی سەرەكیی ماددە ڕیشاڵییەكانە، كە بۆ ڕۆژووەوان گرنگە.

3- بەهەموو شێوەیەك لە خواردنی چپس و شیرینیی دەستكرد دووربكەوەرەوە، زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی ئاوی میوەكان و مێووژ و میوەی ووشككراو بدە.

4- دووركەوتنەوە لە خۆراكە لەقتونراوەكان، بەوپێیەی زیانیان هەیە و هۆكارێكن بۆ تووشبوون بە سەرئێشە.

5- گرنگە لە ژەمەكانی بەربانگدا سەرچاوەی پرۆتینی بوونی هەبێت.

6- چەرەساتەكان بەهایەكی خۆراكیی زۆریان هەیە، بۆیە خواردنیان لە دوای شكاندنی ڕۆژوو گرنگە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share