هازارد یان گاریس بەیل؟ ناڕوات و یانەی دیکەشی ناوێت

ئیدین هازاردی بەلجیکی ئامادە نییە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەجێبهیێڵێت، تەنانەت ئامادە نییە لەبارەی هیچ یانەیەکی دیکەوە گفتوگۆ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید لەئاستی هازارد ڕازی نییە، پێیان وا یە بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکان و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە هەمان چیرۆکی گاریس بەیل دووبارە دەکاتەوە، بۆیە ناڕاستەوخۆ خواستیان لەسەر فرۆشتنی نیشانداوە.

هازارد بەم جموجۆڵە قایل نییە، بەڵکو مکوڕبوونی خۆی نیشانداوە لەسەر سەلماندنی تواناکانی و ڕەتی کردووەتەوە ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.

هێرشبەرەکەی بەلجیکا هەفتانە بڕی 240 هەزار پاوەند مووچە بە دەست دەهێنێت، فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی دەیانەوێت بە فرۆشتنی ئەو بڕە لە گواستنەوەی مباپێ و هالاند پاشەکەوت بکەن.

هازارد لەم وەرزەدا 22 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان کردووە، تەنها گۆڵێکی تۆمار کردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

وێنەی سێڵفی خواستی لەسەر نەشتەرگەریی جوانکاریی لوت زیاتر کردووە

بابەتی دواتر

بەنزینی نۆرماڵ هەرزانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share