لیۆنێل سكالۆنی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، پێیوایە تیروپشكی مۆندیال هەڵبژاردەی وڵاتەكەی خستۆتە كۆمەڵەیەكی هاوسەنگەوە.
وتیشی: ” بە تیروپشكەكە دڵخۆش نین، بەڵام دڵتەنگیش نین.”
سكالۆنی باسی لەوە كرد كە مەكسیك تیپێكی بەهێزی هەیە و پۆڵەنداش توانیویەتی بەسەر پشتی سویددا سەركەوێت، پێشیوایە سعودیە لە پاڵاوتنەكاندا ئاستی بەرز بووە.
ڕاهێنەری ئەرجەنتین دڵنیایە لەوەی هەڵبژاردەكەی دەتوانێت قۆناغی كۆمەڵەكان تێپەڕێنێت، بەڵام جەختی كردەوە لەوەی كە پێویستە ڕێز لە ڕكابەرەكانیان بگرن.