بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نووسینگەی كوردسات تۆمەتبارێكیان بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرد.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەگەڕەكی كارێزەوشكی شاری سلێمانی تۆمار كرد كە بڕی پێنج ملیۆن و 250 هەزار دینارو 21 مۆبایلی لەجۆرەكانی (ئایفۆن و گالاكسی) لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد.
پۆلیسی سلێمانی باسی لەوە كرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەكە دۆزرایەوە و دەستگیركرا و لە كاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر تەواوی پارە دزراوەكە و مۆبایلەكاندا.
لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانیناوە بە تاوانەكەیدا .
ئاماژە بەوە كراوە، تۆمەتبارەكە لە دایكبووی ساڵی 1993یە و نیشتەجێی شاری بەغداد بووە.