ڕیاڵ مەدرید 75 ملیۆن بە جێگرەوەی مۆدریچ دەدات

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە 75 ملیۆن یورۆ لە گواستنەوەی جێگرەوەیەک بۆ لوکا مۆدریچ-دا بەکار بخات.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تەنها گرنگی-یان بە ئێرلینگ هالاند لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند نەداوە، بەڵکوو چاویان بڕیوەتە جود بیلینگهامی ئینگلیزی ئەستێرەی لاوی هەمان یانە، کە دەکرێت لەدوای 2023وە ببێتە جێگرەوەی لوکا مۆدریچ.

بەپێی سەرچاوەکە، فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی پێیان وایە بیلینگهام دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ لوکا مۆدریچ، بۆ مەبەستی گواستنەوەشی بڕی 75 ملیۆن یورۆ-یان تەرخان کردووە، کە نرخی شکاندنی بۆندەکەیەتی لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند.

بیلینگهام یەکێکە لە بەهرەمەندەکانی ئینگلتەرا و خولی ئەڵمانیا، لەم وەرزەدا شەش گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لەبارەی ڕیکی پوجەوە بڕیارێکی داوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید ڤینیسیۆز-ێکی دیکەی کڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share