خۆتان لەم خۆراكانە دووربگرن…پەستانی خوێن بەرزدەكەنەوە

چەند هۆكارێك هەن بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە جەستەدا، ناوەندێكی ئەمریكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان ئاشكرایدەكات، هەموو كەسێك دووچاری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەبێت و ئەوەش هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

لێكۆڵینەوە تەندروستییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، جگەرەكێشان و دڵەڕاوكێ و چەند ماددەیەكی خۆراكی دووچاری گرفتی تەندروستیت دەكەنەوە و بەتایبەت فشاری خوێن.

هاوكات پسپۆڕانی خۆراك هۆشداریدەدەن و داوادەكەن چەند جۆرێكی خۆراك هەن پێویستە لێیان دووربكەوینەوە.

1.كەمیی پۆتاسیۆم:

پێویستە ڕۆژانە میوە و سەوزە بخورێن تا بتوانرێت ڕێژەی كەمیی پۆتاسیۆم لە جەستەدا چارەسەربكات و هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە جەستەدا .

2.خۆراكە دروستكراوەكان :

دووركەوتنەوە لەو خۆراكانەی لە قوتودەنرێن كە ڕێژەیەكی زۆر ماددەی سۆدیۆمیان تێدایە بە بەراورد بەو خۆراكانەی لە ماڵەوە دروستدەكرێن.

3. خواردەمەنییە ئامادەكراوەكان:

پێویستە خۆمان لەو خۆراكانە دووربگرین كە لە دەرەوە ئامادە دەكرێن، بەتایبەت پیتزا ڕێژەیەكی زۆر ماددەی سۆدیۆمی تێدایە و هۆكارە بۆ زیادبوونی پەستانی خوێن.

4.خواردەمەنییە سوورەوەكراوەكان.

5.زیادەڕۆییكردن لە بەكارهێنانی خوێ لە ژەمە خۆراكییەكاندا هۆكارێكی دیكەیە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە جەستەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share