ئاسایشی گەرمیان گەنجێكیان دەستگیركرد كە لەناو هۆڵی مزگەوتەكان بەنوسین سوكایەتیی بە مزگەوت و شوێنی نوێژخوێنان دەكرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی كوڵەجۆی سەربە گەرمیان، گەنجێكیان دەستگیركرد كە بەنوسین لە ناو هۆڵی مزگەوتەكان سوكایەتی بەمزگەوت و شوێنی نوێژخوێنان كردبوو”.
باسی لەوەشكرد، گەنجەكە دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و وتویەتی “لەدەرەوەی وڵاتەوە پارەی پێدراوە ئەو كارە بكات.”