پۆلیسی سلێمانی: كەسێك بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە كەسێكیان بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە،هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كەلە دایكبووی‌ ساڵی 1996ە بە پێی ماددەی‌ 431 لەیاسای‌ سزادان داواكراوبووە و لەلایەن هاوڵاتییەكەوە سكاڵای‌ یاسای‌ لەسەر تۆماركراوە كە هەڕەشەی‌ كوشتنی‌ لە سكاڵاكار كردبوو.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، تۆمەتبار بەتۆمەتی‌ تەقەكردن لەناو شاری‌ سلێمانی‌ بەپێی‌ ماددەی‌ 495 لە یاسای‌ سزادان لەلایەن دادگاوە داواكراوبووە و دادوەر بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ بۆ دەركردووە.

ئاماژە بەوەكراوە” هاوڵاتییەكی‌ دیكە سكاڵای‌ یاسایی لەسەر هەمان تۆمەتبار تۆماركردووە بە تۆمەتی‌ ئەوەی‌ چۆتە دوكانەكەیەوە و داوای‌ سەرانەو پارەی‌ لێكردووە و بەپێی‌ ماددەی‌ 452 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ سكاڵای لەسەر تۆماركراوە و لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پرۆژەیاسای چەكی پەسەندكرد

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ستراتیژی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پرۆژەیاسای چەكی پەسەندكرد. كۆبوونەوەكە بە سەرۆکایەتی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنەکان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن…
Total
0
Share