سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوە ڕاگەیەندرا .

میدیاكانی عێراق كارنامەی كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بڵاوكردووەتەوە،  كە تاوتوێی پرۆژە یاسای تایبەت بە پشتیوانیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك دەكات.

كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە شكستیهێنا و نەتوانرا 220 پەرلەمانتار كۆبكرێنەوە و ئامادەی دانیشتنەكە ببن.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بەبێ 200 ملیار دینارەكەش دەتوانرێت مووچە دابەشبكرێت

بابەتی دواتر

مستەفا كازمی و محەمەد حەلبووسی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share