فەڕەنسا.. كازمى و ماكرۆن لە ئیلیزێ كۆبوونەوە

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم لە كۆشكی ئیلیزێ لە پاریس، لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆككۆماری فەڕەنسا دا كۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، “لە درێژەی گەشتەكەیدا بۆ ئەوروپا كە سەردانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا دەكات، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران لە كۆشكی ئیلیزێ لەگەڵ ئیمانوێ ماكرۆن سەرۆككۆماری فەرەنسا دا كۆبووەتەوە.”
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، “كازمی لەگەڵ ماكرۆن دا پەیوەندیی نێوان عێراق و فەڕەنسا و چۆنێتیی پەرەپێدانیانی تاووتوێكردووە، بە تایبەت لە بوارەكانی ئابوری و ئاسایش و كەلتور و ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆردا.”
سەرۆكوەزیرانی عێراق، “سوپاسی هەوڵەكانی فەڕەنسا-ی كردووە بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریی پشتیوانیكردنی حكومەتی عێراق، لە جێبەجێكردنی هەندێك لە بڕگەكانی كارنامە چاكسازییەكەی حكومەتدا.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لەبارەی جەنگی لوبنانەوە داوای ئاگربەست دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی جەنگی لوبنانەوە داوادەکات بەخێرایی ئاگربەست رابگەیەندرێت. ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share