لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا بەهۆی توێژینەوە بەردەوامەکان لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتەکان “ڕۆنی شل” لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا، بەکارهێنانی زەیتەکان بەنزیکەیی 20 هێندە زیادیکرد، کۆتا توێژینەوەی پاڵپشتیکەریش لەساڵی 2017دا ئەو بۆچوونەی پشتڕاستکردەوە.
بەڵام هەوکردنی درێژخایەن بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئۆمێگا 6 لەبری ئۆمێگا 3ی چەوریی سوودبەخش، کە بەڕێژەیەکی زۆر لەو زەیتانەدا بەکاردەهێنرێت هۆکارن بۆ ژمارەیەک نەخۆشیی زۆر باو.
تێریستا کەی بیست پسپۆڕی خۆراکە پشتپێبەستراوەکان، ئامۆژگاریی خەڵک دەکات دوورکەونەوە لە زەیتە زیانبەخشەکان بە جەستە، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ترشی ئۆمێگا 6 “ترشی لینۆلیک”، کە هۆکاری بەهێزی هەوکردنی درێژخایەنە، ئامۆژگارییمان دەکات زەیتی زەیتوونی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسان و ڤایتامینەکان بەکاربهێنین.
توێژینەوەکان بەدرێژایی 28 ساڵی ڕابردوو ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە نیو کەوچکی گەورە لە زەیتی زەیتوون لە ژەمەکانی ڕۆژانەدا هاوکاریی پاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ، کۆئەندامی دەمار و شێرپەنجە دەکات، هەروەها مردنی پێشوەخت بەڕێژەی 34% کەمدەکاتەوە.
ئەو پسپۆڕە خۆراکییە، ئامۆژگاریی خەڵک دەکات زیاتر چەورییە سروشتییەکانی بەرهەمهاتوو لە شیری مانگا بەکاربهێنن، کە لەپێکهاتەکانیاندا پرۆتینەکان هەن، لەگەڵ ئەوەشدا دوایین توێژینەوەی درێژخایەن کە لە ساڵی 2018دا ئەنجامدراوە دەریدەخات ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لەوانەی ڕۆنی بەستوو بەکاردەهێنن باشترە بەراورد بە زەیتەکان، بەهۆی ئەوەی ڕێژەی زیاتری کۆلیسترۆڵە سوودبەخشەکانی تێدایە بەراورد بە کۆلیسترۆڵە زیانبەخشەکان.
شارەزایانی تەندروستی و خۆراک ئامۆژگاریی دوورکەوتنەوە لەم زەیتانە دەکەن:
زەیتی گوڵەبەڕۆژە
جای کوین دەڵێت، زەیتی گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لە ڕۆنە شلە مەترسیدارەکان بەهۆی بەرزیی ڕێژەی ئۆمێگا 6 تێیدا، کە هۆکارە بۆ زیادبوونی هەوکردن لە جەستەدا، هۆکاریشە بۆ کێسە تەندروستییەکان لەناویاندا نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
زەیتی گەنمەشامی
پێکهاتەی ئەم زەیتە ناتەندروستە بەهۆی بوونی ڕێژەی 57%ی ئۆمێگا 6 و ڕێژەی 23%ی ئۆمێگا 3 لەگەڵ بوونی چەورییە زیانبەخشەکان بەڕێژەی بەرز و ئۆمێگا 9.
جای کوین دەڵێت، “زەیتی گەنمەشامی تەندروست نییە وەک تائێستا خەڵک پێیانوابووە، بەهۆی خراپی پێکهاتەکەیەوە، هۆکارە بۆ هەوکردن و لەناوبردنی جگەر”.
زەیتی سۆیا
زەیتی سۆیا لە پلەی یەکەمی ئەو زەیتە ڕووەکییانەیە کە لە جیهاندا بەرهەمدەهێنرێت، ئامۆژگاریی دەکرێت بە بەکارنەهێنان و دوورکەوتنەوە لێی بەهۆی ئەو هەنگاوانەی زەیتەکەی پێبەرهەمدەهێنرێت وادەکات زیاتر ئامادەبێت بۆ ئۆکسان و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆر دوو.
زەیتی خورما
دووەم زەیتە لە جیهاندا لەڕووی بەرهەمهێنانەوە، بەکارهێنانی ئەو زەیتە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە بەهۆی ئەوەی هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
لەلایەکی دیکەوە مایکڵ گاریکۆ پسپۆڕی خۆراک دەڵێت، “دوورکەوەرەوە لەبەکارهێنانی بەهۆی ئەوەی هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، دڵ، کۆئەندامی دەمار و شەکرە”.
زەیتی گوێز هیندی
لەگەڵ ئەو شەپۆلە بەربڵاوەی هەیە بەدەوری تەندروستبوونی زەیتی گوێزی هیندی، بەڵام ڕاستییەکەی بەپێی ئەو دەنگۆیە نییە، مایکڵ گاریکۆ لەوبارەیەوە دەڵێت، زەیتەکە دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەکان کە لەجەستەدا بە قورسی دەگۆڕێن و دەبنە هۆی کۆبوونەوەی چەوری، بەپێی توێژینەوەیەک کە لەساڵی 2020دا بڵاوکراوەتەوە زەیتەکە ڕێژەیەکی زۆر بەرزی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش تێدایە، دەبێتەهۆی خراپبوونی دڵ.
زەیتەکانی ناو خواردنە دەستکراوەکان
ئەو زەیتانەی لەناو نان، پسکیت و کێکەکان و هەویرکارییەکان بەگشتی، پەتاتەی براژاو، مریشکی براژاو، کرێمەکانی قاوە، قاڵبەکانی کەرەی دەستکرد کە زەیتی هەڵێنجراوی گۆڕاون، سەرچاوەی چەوریی زیانبەخشی مەترسیدارن لە سیستمی خۆراکیدا.
تێکەڵەی زەیتە ڕووەکییەکان هۆکاری هەوکردنی مەترسیدارن
ئاڤا ڕۆکویل دامەزرێنەری کۆلێژی پزیشکیی فلۆریدا دەڵێت تێکەڵکردنی هەر زەیتێکی ڕووەکی هۆکاری هەوکردنی مەترسیدارە، کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ.