سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، 400 كۆمپانیای بیانی ڕوسیایان جێهێشتووە و ڕۆبڵی ڕوسیا بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا دابەزیوە.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ڕوسیا دەیەوێت دیموكراسیەت لە جیهان بخنكێنێت و پێویستە خۆمان بۆ ململانێی درێژخایەن ئامادەبكەین.
ئاماژەی بەوەكرد، “تا ئێستا 400 كۆمپانیای بیانی ڕوسیایان جێهێشتووە و ڕۆبڵی ڕوسیا بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا دابەزیوە”.
بایدن داوای لە وڵاتانی دراوسێی ئۆكرانیا كرد شكۆی پەنابەرانی ئۆكرانیا بپارێزن و ئەمریكا بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ خەڵكی ئەو وڵاتە دەبێت.