بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بزوتنەوەی بابلیون کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەبەغداد لەگەڵ بزوتنەوەی بابلیون سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات و دەربازبوون لە قەیرانەکان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ڕەییان کلدانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون بوو و هەڵوەستە لەسەر دۆخی سیاسیی وڵات کرا.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی میکانیزمەکانی دەربازبوون لە تەنگەژە، قەیرانەکان، زاڵبوون بەسەر کۆسپەکاندا و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتن، بەجۆرێک ببێتە مایە سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی زیاتر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share