پەروەردەی سلێمانی: ڕۆژی شەممە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، “ڕۆژی شەممە دەوامی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە”.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، “وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی لە مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندكاران ڕۆژی شەممە 26ی ئازار دەوامی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە و بەهیوای پابەندی و دەستكردنەوە بە پرۆسەی خوێندن.”

ڕاگەیەندراوەكەی پەروەردە لەكاتێكدایە ژمارەیەك لە مامۆستایان داوادەكەن مووچەی مانگی ئازار دابەشبكرێت و پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە ئەو كات پرۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە کۆتاییهات

کۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە و فەرماندەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شارۆچکەی دێرحافر کۆتاییهات. بەپێی زانیارییەکان،…
Total
0
Share