بەرشلۆنە دەتوانێت سێ شت پێشکەشی هالاند بکات، ڕیاڵ و سیتی ناتوانن

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە بە لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاندی ڕاگەیاندووە، دەتوانن نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەشی بوروسیا دۆرتمۆند بکەن، بەڵام ناتوانن ئەو مووچە خەیاڵییەی بۆ تەرخانبکەن کە یانە گەورەکانی دیکە پێشکەشیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، ئیدارەی بارسا لەڕووی داراییەوە هاوتای ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی نییە، ناشتوانن ئەو مووچەیەی بۆ تەرخانبکەن کە دوو یانەکەی دیکە پێشکەشیانکردووە، لەبەرامبەردا دەتوانن سێ شتی دیکەی پێشکەشبکەن کە ئەو دوو یانەیە ناتوانن بۆی فەراهەمبکەن.

سەرمەشقی پڕۆژەی نوێی بارسا: هێرشبەرەکە بە تۆمارکردنی 82 گۆڵ لە 80 یاریدا، دەکرێت ببێتە سەرمەشقی پڕۆژەی نوێی بەرشلۆنە و پێگەی لیۆ مێسی پڕبکاتەوە، ئەو تایبەتمەندێتییەش لە سیتی و ڕیاڵ بەردەست نییە، بەهۆی بوونی چەندین ئەستێرەی نمرە یەک لە ڕیزەکانیاندا.

کیمیای پێکهاتەی بارسا: ئەو هاوبەشی و هەماهەنگییەی لەنێوان یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکەدا هەیە لە یانەکانی دیکە بوونی نییە، ئەوەش کاریگەری لەسەر ڕەوتی بەرەوپێشچوونی ئاستی یاریزانەکە دەبێت.

شێوازی چاڤی: بوونی بە چاڤی بە ڕاهێنەری بارسا و بە جوانترین شێوە بەڕێوەبردنی کارەکانی وادەکات هالاند بگاتە ترۆپکی تواناکانی، هەروەها بەو ئاستەوە دەتوانن وەرزی داهاتوو بەهێزەوە بەشداریی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share