“یوێفا” یاسای یاریی خاوێن هەڵدەوشێنێتەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا”، بڕیاریداوە تەواوی یاسا کارپێکراوەکانی “یاریی خاوێن” هەڵبوەشێنێتەوە و کار بە یاسای نوێ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “The New York Times“ی ئەمریکی، یاسا نوێیەکانی یوێفا ڕێگری لە یانەکانی ئەوروپا دەکات لە بەکارهێنانی زیاتر لەسەدا 70ی داهاتی ساڵانە بۆ مووچە و واژووکردنی گرێبەستی یاریزانان.

یانەکان بۆ وەرزی 2022/2023 لەسەرەتاوە دەتوانن لەسەدا 90ی داهاتیان بەکاربخەن، پاشان بۆ وەرزی 2023/2024 ڕێژەکە دەبێتە لەسەدا 80، بۆ وەرزی 2024/2025 ڕێژەکە کەم دەبێتەوە بۆ لەسەدا 70ی بڕیارلەسەردراو.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئەم یاسا نوێیانە لە بەرژەوەندیی یانەکانی خوولی نایابی ئینگلتەرایە، بەوپێیەی داهاتی ساڵانەیان لە یانەکانی دیکەی ئەوروپا زیاترە، هەروەها لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی یاساکاندا، جگە لە سزای دارایی، سزای کەم کردنەوەی خاڵ بەسەر یانەکاندا دەسەپێنرێت.

بابەتی پێشتر

هۆلۆکۆست.. ڕاگرتنی ئەو کتێبەی دەیگوت خوودی جووەکان ئان فرانکیان بەگرتداوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق لە 74 ڕۆژدا 24 ملیار دینار لەسەر دەوڵەت كەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لو گرایت دەستیلەکارکێشایەوە

لەژێر فشاری میدیا و هاندەرانی تۆپی پێی فەرەنسا، نۆێل لو گرایت، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی لە…
Total
0
Share