باشترینی جیهان وازهێنانی ڕاگەیاند

ئاشلی بارتی، ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو وازهێنانی لە بواری تێنسی سەرزەوی ڕاگەیاند.

ئەستێرە ئوسترالییەکە، کە ماوەی دوو ساڵە لە پلەی یەکەمی یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهاندایە بۆ ئاستی خانمان، لەتەمەنی 25 ساڵیدا وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ڕێگەی پێدەدات ماوەیەکی زیاتر لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامبێت.

بارتی هۆکاری وازهێنانی بۆ تێربوون لە ناسناوەکان و نەمانی پاڵپێوەنەر گەڕاندەوە، لەو بارەیەوە پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی، “ئەمڕۆ بۆ من زەحمەتە و پڕە لە هەستی قورس، وازهێنان لە بواری تێنس ڕادەگەیەنم، دڵنیانەبووم چۆن ئەم هەواڵە ڕابگەیەنم، بۆیە داوای یارمەتیم لە کاسی دێلاکوی هاورێم کرد، سوپاسگوزارم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە ئەم وەرزشە پێی بەخشیم”.

بارتی دوو مانگە ناسناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیای بەدەستهێناوە، کە سێیەم گەورە ناسناوی گراند سلامە، هەروەها ناسناوی ژمارە 15یە لە تەمەنی وەرزشییدا دەیچنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ شه‌وی دیپای-دا هۆڵه‌ندا تورکیای کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا…
Total
0
Share