کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی کەشناسی لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات و لە دهۆکیش بەفردەبارێت.
لە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ بارانبارین”.
لە پارێزگای دهۆک ئەمرۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین بەبەردەوامی، لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفردەبارێت.
بۆ سبەینێ پێنج شەممە پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن، لەگەڵ بەردەوامیی باران بارین لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، لەهەندێک ناوچە هەورەبروسکە دەبێت.
لە پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.