نزیكەی 300 هەزار ئۆكرانی لە خێرسۆن هەڕەشەی بێنانییان لەسەرە

ئۆكرانیا هۆشداریی دەدات لەوەی نزیكەی 300 هەزار كەس لە شاری خێرسۆن خەریكە خۆراك و پێداویستییە پزیشكییەكانیان لێدەبڕێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ڕێگە نەدان بە گواستنەوەی هاوڵاتییانی شاری خێرسۆن بۆ ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی خۆیان، خەریکە خۆراک و پێداویستییە تەندروستییەکان لەو شارە دەبڕێت كە نزیكەی 300 هەزار كەسی تێدانیشتەجێیە.

باسی لەوەش كردووە، بەهۆی گەمارۆدانەکەی سوپای ڕوسیاوە خێرسۆن ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی دەبێتەوە، خۆراک و پێداویستییە تەندروستییەکانیش خەریکە تەواو دەبن.

لەبەرامبەریشدا تاوەكو ئێستا ڕوسیا ڕەتیدەکاتەوە ڕێڕەوە مرۆییەکان بکاتەوە بۆ گواستنەوەی هاوڵاتییانی مەدەنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
Total
0
Share