مەترسیی ڕوودانی كارەساتی ئەتۆمی لە شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا پێناچێت نزیك بێت، بەڵام ئەگەر و مەترسیی ڕوودانی هەیە، دوای ئەوەی جیهان گەیشتووەتە ئاستێك كە باسكردن لە پێكدادانی ئەتۆمی تیایدا باوە، وەك ئەوەی گۆڤاری ئیكۆنۆمیست بڵاویكردووەتەوە.
بەپێی دەربڕینی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پرسی لەم جۆرە “لەئێستادا گەڕاوەتەوە بۆ جیهانی ئەگەرەكان”، ئەمەش وادەكات ئەگەری زیادبوونی بارگرژییەكەی ئێستا بۆ جەنگی ئەتۆمی زۆر گەورەترە لەوەی بەر لە زیاتر لە نیو سەدە لەئارادابوو.
سەرەڕای ئەوەی تەنها لایەنێكی شەڕەكەی ئێستا خاوەن چەكی ئەتۆمییە -وەك ئەوەی گۆڤارەكە دەیڵێت- لەكاتێكدا لایەنەكەی دیكە كە ئۆكرانیایە، لە سەردەمی سۆڤیەتدا لەسەر خاكەكەی خاوەندارێتیی دەكرد و تا ماوەیەكی كەمی پاش سەربەخۆیی لە ساڵی 1991دا هەیبوو بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی بەسەرداهەبێت، بەڵام كەس ناتوانێت زامنی لایەنی بەرامبەری بكات كە خاوەن كڵاوەی ئەتۆمییە خۆی كۆنتڕۆڵبكات، لەكاتێكیشدا پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، كە بە پێدانی چەك پاڵپشتیی ئۆكرانیا دەكات و هێزەكانی لە ناوچەكە كۆدەكاتەوە، زۆرێك لەو چەكە كۆمەڵكوژەی هەیە.
پێشتر ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا سووربوو لەسەر بیرهێنانەوەی ڕكابەرەكانی لەبارەی مەترسییە ئەتۆمییەكان، دوای هۆشدارییەكەی -لەو وتارە تەلەفزیۆنییەدا لە سەرەتای ڕاگەیاندنی هێرشی سەربازیی وڵاتەكەی بۆسەر ئۆكرانیا- بۆ هێزە بیانییەكان ئەوانەی هەوڵ بۆ ڕێگریكردن لە پێشڕەویی سوپای ڕوسیا دەدەن لەوەی “تووشی سزایەك دەبنەوە كە پێشتر لەمێژوویاندا ڕووبەڕووی نەبوونەتەوە”.
هەروەك لە 27ی شوباتی ڕابردوو، پاش سەپاندنی سزای بانكیی بێپێشینە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆسەر وڵاتەكەی، بڕیارێكی دەركرد دەربارەی دانانی هێزەكانی وەڵامدانەوەی ئەتۆمی لە “دۆخی شەڕدا”.
بەمەش دەردەكەوێت سیناریۆی بەكارهێنانی ئەتۆم لە بیرۆكەی پوتین-دا هەیە و لەڕێیەوە هەوڵدەدات -لەكاتێكدا ئەگەر لە ئۆكرانیا ڕووبەڕووی شكستێكی ئاشكرا ببێتەوە- هاوسەنگییەكە پێچەوانە بكاتەوە لەڕێی هەڵدانی مووشەكی ئەتۆمییەوە.
كریستۆڤەر چیڤیس، كە پێشتر پۆستی گەورە بەرپرسی هەواڵگریی ئەمریكای لە ئەوروپا هەبوو لەنێوان ساڵانی 2018 و 2021 دەڵێت، لە زۆرێك لەو سیناریۆیانەی جەنگ كە پاش خستنەپاڵی دوورگەی قرم لەلایەن ڕوسیاوە لە ساڵی 2014دا دادەنرا، شارەزا و ئەفسەرانی سەربازیی ڕۆژئاوا ئەوانەی ڕۆڵی ڕوسیایان دەگێڕا زۆرجار ئەگەر و سیناریۆی تەقاندنەوەی ئەتۆمیان لە بەرزیی زۆرەوە دەخستەڕوو “تا كاریگەری لەسەر سیستمی پەیوەندی لە ناوچەیەكی جوگرافی بەرفراواندا هەبێت و وابكات ڕووناكی تا سنووری ئۆسلۆ بكوژێتەوە”.
هێرشی پێشوەختە
یەكێك لە دەسەڵاتەكان سەبارەت بە ڕوسیا لەم چێوەیەدا بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی بچوك و بیانووهێناوەیە بۆی بەوەی “هێرشی پێشوەختەیە” بۆسەر چەكی كۆكوژی ئۆكرانی كە بوونی نییە یان بانگەشەكردن بەوەی كیێڤ بەكاریهێناوە، دوای ئەوەش داواكردنی خۆڕادەستكردنی بێمەرج بە پاڵپشتیی هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زۆرتری هاوشێوە.
ئەگەرێكی دیكە -كە ئیكۆنۆمیست ئاماژەی پێدەدا- ئەوەیە كە وڵاتانی ڕۆژئاوا كار لەسەر فشاری ناوخۆیی دەكەن لە هەوڵیاندا بۆ وەستاندنی خوێنڕشتن، بەتایبەتی ئەگەر شەڕ لە ئۆكرانیا پەلبكێشێت بۆ بۆنمونە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی.
گۆڤارەكە لە كۆتایشدا ئاماژە بە بانگەشە ناڕاستەكانی ڕوسیا دەكات بەوەی ئۆكرانیا خاوەنی ئەم جۆرە چەكانەیە وەك ئامادەكارییەك و بەكارهێنانی لەلایەن ڕوسیاوە بۆ بیانووهێنانەوە بۆ تۆڵەكردنەوەی دڵڕەقانە، دەشێت ئەم جۆرە تەكتیكانە ببێتەهۆی بڵاوكردنەوەی ترس لەنێو هاوڵاتییانی ئۆكرانی و ناردنی پەیامێكیش بێت بۆ هاوپەیمانیی ناتۆ كە ڕوسیا نایەوێت لەهیچ سنوورێك بوەستێت، هەروەك كارێكی لەوجۆرە “فشارێكی گەورە دەكاتەسەر هاوپەیمانییەكە بۆ ناچاركردنی ڕوسیا لەرێی هێرش و بەكارهێنانی هێز” وەك ئەوەی ئۆلیڤەر مایەر، توێژەر لە پەیمانگای توێژینەوەكانی ئاشتی و سیاسەتی ئاسایش لە هامبۆرگ ئاماژەی پێدەدات.