ژنی پەرلەمانتارێكی ئۆكرانیا بە 28 ملیۆن دۆلارەوە هەڵات

پاسەوانانی سنوور لە هەنگاریا بڕەپارەیەکی زۆریان بە هاوژینی پەرلەمانتارێکی ئۆکرانی گرتووە، پاش ئەوەی ویستوویەتی سنوور ببڕێت.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، پاسەوانانی سنوور لە هەنگاریا بڕی 28 ملیۆن دۆلاریان لە جانتای ئەناستاسیا کۆتفیتسی هاوژینی ئیگۆر کۆتفیتسی ئەندامی پەرلەمانی ئۆکرانیادا گرتووە.

پاش ئەوەی هاوژینەکەی کۆتفیتسی ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو پارانەوە نادات، لە کاتێکدا کە وڵاتەکەی بەهۆی جەنگەوە وێرانبووە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەنگاریا کەیسی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەنەوە.

لەبارەی ئەم ڕووداوەوە، ئیگۆر کۆتفیتسی یەکێک لە دەوڵەمەندترین سیاسییەکانی ئۆکرانیا وتی، هاوژینەکەی بۆ منداڵبوون لە وڵات چووەتە دەرەوە و سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە ئەو بڕەپارانە دەدەنە پاڵ هاوژینەکەی و ڕایگەیاند، “هەموو پارەکانم لە بانکەکاندان و هیچم ڕانەکێشاوە”.

ژنەکە، کە لەگەڵ دایکی و دوو پیاوی هەنگاریدا پارەکانیان پێگیراوە، هیچی لەبارەی ئەو ڕووداوەوە نەوتووە.

پارەکان بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئۆکرانیاوە براون، بەبێ ئەوەی کەس ڕێگرییان لێبکات و تەنیا پاسەوانانی سنووری هەنگاریا پێیانزانیوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئۆکرانیا چەندین جار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە دژ بەو چینە دەوڵەمەندەی بە ڕێگەی وشکانیدا خەریکی دەرکردنی پارەکانیانن لە وڵاتەکە، پاش ئەوەی ڕێگای فڕۆکەیان نەماوە.

بابەتی پێشتر

عێراق: تەنها بەشی سێ مانگ گەنممان هەیە

بابەتی دواتر

ئیتاڵیا و هۆڵەندا سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share