یەكێتیی ئەوروپا هێزێكی سەربازیی یەكگرتوو بۆ دەستێوەردانی خێرا پێكدەهێنێت

بڕیارە هێزەكە تا ساڵی 2025 دەستبەكاربێت

وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی یەكێتیی ئەوروپا سیاسەتێكی بەرگریی هاوبەشی نوێ دەگرنەبەر، وەك ئەوەی سەرچاوە دیپلۆماسییەكان ئاماژەی پێدەدەن لەنێو ئەو سیاسەتەدا پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش هەیە كە لە هەزاران سەرباز بۆ دەستێوەردان و وەڵامدانەوەی خێرا پێكدێت لەحاڵەتی ڕوودانی هەر گرفتێكدا.

وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی یەكێتیی ئەوروپا سیاسەتێكی بەرگریی هاوبەشی نوێ دەگرنەبەر كە رێگە بە یەكێتییەكە دەدات هێزی وەڵامدانەوەی خێرا پێكبهێنێت.

ئیدگار رینكیڤیكس، وەزیری دەرەوەی لاتیڤیا لە تویتەرەوە ڕایگەیاند، بڕیارەكە ڕێگا بۆ یەكێتیی ئەوروپا خۆشدەكات تا ببێتە “یاریزانێكی بەرگری و ئاسایش”ی ڕاستەقینە.

بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەكان هێزەكە لە پێنج هەزار سەرباز پێكدەهێنرێت.

پێشتر كریستینە لامبرشیت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا پێشنیاریكرد سوپای ئەڵمانیا یەكەم یەكە لە یەكەكانی وەڵامدانەوەی خێرا پێكبهێنێت، ئەمەش بەر لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی یەكێتییەكە.

بڕیارە هێزەكە تا ساڵی 2025 دەستبەكاربێت. شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا پاڵنەری گفتوگۆكانی تایبەت بە سیاسەتی بەرگری و بڕیاردانبوو لەسەر پێكهێنانی.

لای خۆیەوە جۆزیف بۆریل، وەزیری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر یەكێتییەكە دەست بە تاوتوێكردنی توانای خۆی بكات لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگاریی جەنگ.

بابەتی پێشتر

چۆمسكی: تێکۆشانی گەلی کورد ئیلهامبەخشە و سەردەكەوێت

بابەتی دواتر

کەشناسی: سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share