فەڕەنسا هۆشداری لە بارەی قەیرانی خۆراكەوە دەدات

وەزیری كشتوكاڵی فەڕەنسا، هۆشداری لەبارەی سەرهەڵدانی قەیرانی خۆراك لە جیهان بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە دەدات.

جولین دینۆرمەندی، وەزیری كشتوكاڵی فەڕەنسا ڕایگەیاند، “جەنگی ئۆكرانیا هەڕەشەیە لەسەر تەواوی وڵاتانی جیهان و مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانی خۆراك لە جیهاندا هەیە”.

وەزیری كشتوكاڵی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەكرد، “لە كۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی كشتوكاڵی یەكێتیی ئەوروپا لە برۆكسل كاریگەرییەكانی جەنگی ئۆكرانیا و مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراك تاوتوێدەكەن.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانی خۆراك لە چەند ناوچەیەكی جیهان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ‏كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‏ ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن…
Total
0
Share