ڕێبەر ئەحمەد: جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی تایبەت بە شەنگال هەنگاوی باشی بڕیووە

كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی ڕێبەر ئەحمەد و قاسم ئەعرەجی

پاش كۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەفدی حكومەتی هەرێم و ناوەند لە هەولێر تایبەت بە ڕێككەوتنی شەنگال، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا بەشێك لە ناوەرۆكەكەی ئاشكراكرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم كۆبوونەوەیەك بەبەشداری جێنین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەسەر پرسی ڕێککەوتنی شەنگال لە هەولێر بەڕێوەچوو.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا ڕێبەر ئەحمەد وتی، جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی تایبەت بە شەنگال هەنگاوی باشی بڕیووە.

وتیشی، “كاردەكەن لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و ڕێكخستنی بواری كارگێڕی و حكومی ناوچەكە”.

لای خۆیەوە قاسم ئەعرەجی ئەوەی خستەڕوو، پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەردەوامە بۆ چارەسەری كێشەكان و لە هەر شوێنێكیش ناكۆكی هەبێت ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ چارەسەر.

ئەوەشی وت، “هەنگاوی باش نراوە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ئاوارەبووان و دوورخستنەوەی هەموو ئەوانەی زیان بە ئاسایشەكەی دەگەیەنن”، بۆ ئەمەش هەماهەنگییان هەیە.

لەبەشێكی دیكەی كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاشكرایكرد، بە هەماهەنگی هەردوولا قایمقامێك بۆ شەنگال دادەنرێت كە هەردوو حكومەت پێشتر لەسەری ڕێكدەكەون و دواتریش بۆ خەڵكی ئاشكرادەكەن.

دەربارەی ئەو هێزانەش كە ئێستا لە ناوچەكەدان وتی، هەر كەسێكی دیكە كە “لە دەرەوەی ناوچەكە بێت ناتوانێت سەرپەرشتی دۆخی ئەمنی و ئیداری شەنگال بكات”.

سەبارەت بە بەشداری نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانیش ڕێبەر ئەحمەد وتی، نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی چاودێر دەبینێت، ئەویش ڕاپۆرتی هەبێت ئەگەر لایەنێك پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبێت.

https://www.facebook.com/esta.mediaa/videos/3522654264444908/?t=0

بابەتی پێشتر

ژاپۆن خاوەنی خێراترین کۆمپیوتەرە لە جیهاندا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت حكومەتێكی شەفاف و پیشەیی بین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ له ‌ئافره‌تێك كردبوو

پۆلیسی‌ ‌سلێمانی‌ ڕایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان دەستگیركردووە كە هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لە ئافرەتێك کردووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌…
Total
0
Share