بۆ ئەمساڵ، سنە پایتەختی نەورۆزە

بۆ نەورۆزی ئەمساڵ، شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە پایتەختی جەژنەكە دیاریكراوە.

ڕێكخراوی یونیسكۆ ساڵانە پایتەختێك بۆ جەژنی نەورۆز دیاریدەكات، لەنێو ئەو وڵات و نەتەوانەی جەژنەكە دەكەنەوە و بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن.

بۆ ئەمساڵ، سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دیاریكراوە وەكو پایتەختی نەورۆزی ساڵی 2022، بۆیە بڕیارە لە ڕۆژی نەورۆزدا ڕێوڕەسمێكی شایستە لە ئاستێکی جیهانیدا لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەبچێت و نوێنەری زۆرێك لە وڵاتان و ئەو گەل و نەتەوانەی نەورۆز بە جەژنی خۆیان دەزانن، ئامادەیدەبن، یونیسكۆش میوانی جەژنەكە دەبێت.

پێشتر و لە ساڵی 2020، یونیسكۆ شاری سنەی وەک پایتەختی میوزیك دیاریكردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید: بەغداد بیر لە دروستکردنی وەزارەتێک دەکاتەوە کە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەخۆبگرێت

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی نوێی عێراق بیر لەوە دەکاتەوە “وەزارەتی ئاسایشی فیدراڵی” دروستبکات بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە…
Total
0
Share