ڕوسیا: ئەمریكییەكان ناهێڵن ئۆكرانیا بە كەمترین داواكاریی ئێمە قایلببێت

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، “ئەمریكا ناهێڵێت ئۆكرانیا لەسەر كەمترین بابەت لەگەڵ ئێمەدا ڕێكبكەوێت”.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ئەمریكا تۆمەتباردەكات بەوەی بڕیار و هەڵوێستی خۆی بەسەر كاربەدەستانی ئۆكرانیادا دەسەپێنێت و لە دانوستاندنەكاندا فشاریان لێدەكات بەپێی ویستی ئەو بڕیاربدەن.

“لە سەرەتای دانوستاندنەكاندا، بەشداریی شاندی ئۆكرانیا ڕووكەشانە بوو، بەڵام دواتر بەشێك لە گفتوگۆكان باشتركران”، ئەمە وتەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بوو كە ئەمڕۆ شەممە لە مۆسكۆ پێشكەشیكرد و وتی، “سەرباری ئەوەش، هەستدەكەین هەمیشە ئەمریكییەكان دەستی شاندی ئۆكرانیا دەگرن و ناهێڵن بە كەمترین داواكاریی ئێمە قایلببن”.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیكردەوە كە “سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەكان، دانوستاندن بەردەوامە، بەڵام ئەستەمە سیاسەتەكانی سەرۆك زیلینسكی بەجددی وەربگیرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەلبانیا سەرجەم بەڵگەنامەکانی سوتاند

دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئەلبانیا بەر لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە سەرجەم بەڵگەنامەکانیان سوتان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلبانیا…
Total
0
Share