بەبەشداری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق شاندێکی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی ڕێککەوتنی شەنگال کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جێنین ھێنیس پلاسخارت و هەریەک لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی چۆنییەتی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگالیان تاوتوێ کردووە.
کۆبوونەوەکە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە و تیادا نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە بەشداری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان باسیان لە هەنگاوەکانی چۆنییەتی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال کردووە..
رۆژی ٩ تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزای شەنگال رێککەوتن.
بەپێی رێککەوتننامەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شەنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت