پارچە سەهۆڵ بە ئاوی پرتەقاڵ یان “ئاوی پرتەقاڵی بەستوو” بۆ پێست و درەوشانەوەی ڕێگایەکی ئاسان و تەندروستە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆرمان پشتگوێمانخستووە.
پارچە سەهۆڵی ئاوی پرتەقاڵ کاریگەریی هەیە لەسەر دروشانەوەی پێست، چالاککردنی سووڕی خوێن و توندکردنەوەی پێست و تەندروستبوونی، لێرەدا چۆنێتیی بەکارهێنان و سوودەکانی دەخەینەڕوو.
سوودەکانی:
بەکارهێنانی ئەو پێکهاتەیە یەکێکە لە ئاسانترین ڕێگا سوودبەخشەکان بە پێست، کە بەکاردەهێنرێت لە پێکهاتە تەندروستی و جوانکارییەکانی پێستدا، کاردەکاتەسەر نوێکردنەوە و پاراستنی زیندوێتیی پێست، سەرەڕای ژمارەیەک سوودی دیکە، لەوانە:
_ پاککردنەوەی پێست لە ژەهرەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شوێنی زیپکە.
_ ڕوونکردنەوەی پێست و دراوشانەوەی زیاتر.
_ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی ڕەنگی پێست، پەڵە و ڕەشبوونی ژێر چاوەکان.
_ چارەسەری سوتانەوەی پێست.
_ کەمکردنەوەی گۆشتی زیادەی بچووک و وەرەمەکانی دەوروبەری چاو.
_ نەهێشتنی خاڵە ڕەشەکانی پێست.
_ کەمکردنەوە و ڕێکخستنی چەوریی زیادەی پێست.
_ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ماندوێتی و نەنوستن لەسەر پێست.
بەکارهێنانی پارچە سەهۆڵی ئاوی پرتەقاڵ:
_ ئاوی پرتەقاڵەکە بکەناو قاڵبی بەفرگرەوە و بیهێنە بەسەر ڕوخسارتدا بۆ ماوەی خولەکێک یان دوو خولەک، بۆ دەستکەوتنی پێستێکی تەندروست و درەوشاوە، یان چوار بۆ پێنج پارچە لەو پێکهاتەیە دەکرێتە ناو پارچە پەڕۆیەکی نەرم و لۆکەوە بەشێوەی بازنەیی مەساجی ڕوخساری پێدەکرێت بۆ ماوەی دوو خولەک لەڕۆژێکدا جارێک یان دووجار، پارچە سەهۆڵە پرتەقاڵەکان بۆماوەیەکی زۆر لەسەر شوێنێکی دەموچاوت بەجێمەهێڵە تاوەکو زیان بە چالاکییەکانی سووڕی خوێن بگەیەنێت.