سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس برینداربوون

لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی شەست مەتریی سلێمانی هەشت کەس برینداربوون کە دووانیان برینەکانیان سەختە.

سامان نادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ڕووداوەکە لەجۆری پێکدادان بووە و دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە کە ژمارەیان هەشت کەس بووە.

وتەبێژیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە بریندارەکانی ڕووداوەکە برینەکانیان سەختە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا زانیاریی لەبارەی مووچە وەرنەگیراوەكانی مانگی یەكی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە ‏

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشنەكردنی مووچەی كانونی دووەمی ئەمساڵی بەشێك لە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی…
Total
0
Share