ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا: پوتین و زیلینسكی كۆدەبنەوە

ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەردوو سەرۆكی ڕوسیا و ئۆكرانیا كۆببنەوە.

میخایل پۆدۆلیاك، ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت ڤلادیمێر پوتين، سەرۆكی ڕوسیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە چەند هەفتەی داهاتوودا كۆببنەوە.

ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا باسی لەوە كرد، دوای ڕێككەوتنی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا، پوتین و زیلینسكی كۆدەبنەوە.

23 ڕۆژ لەمەوبەر هێزەكانی ڕوسیا پەلاماری ئۆكرانیایان دا و تائێستا گرژی و ئاڵۆزییەكان لە ئۆكرانیا بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئینستاگرام تایبەتمەندییەكی نوێ پێشكەش بە بەكارهێنەرانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share