بە چەکی جۆری قەناس هێرشکرایەسەر پۆلیسی خۆجێیی خورماتوو، كارمەندێكی پۆلیس كوژرا و كارمەندێكی دیكە برینداركرا.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خورماتوو بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” دوا و ئاشكرایكرد، کەمێک پێش ئێستا بە چەکی جۆری قەناس هێرشکرایەسەر هێزێكی پۆلیسی خۆجێیی خورماتوو.
وتیشی، هێرشەكە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كراوەتەسەر بنکەی پۆلیسی ناحیەی یەنگیجە و تەقە لە مەفرەزەیەکی ناو یاریگای ناحیەکە كراوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەكەی پۆلیسی خورماتوو، لە ئەنجامی هێرشەكەدا کارمەندێکی پۆلیس بەناوی موراد بیلال کوژراوە و کارمەندێکی دیکە كە ناوی نزار خەڵەف-ـە برینداربووە.