وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ڤلادیمێر پوتین، دانوستان دەستپێبكات و سوپای وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا بكشێنێتەوە و دەڵێت، پوتین دۆخێكی ناهەمواری لە جیهاندا دروستكردووە.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هەموو كارێك دەكەین تا ئەم جەنگە لە ئۆكرانیا ڕابگیرێت و سەرۆكی ڕوسیا دۆخێكی ناهەمواری لە جیهاندا دروستكردووە”.
ئاماژەی بەوە كرد، “بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزییەكان دەبێتەهۆی نەهامەتی و كێشەی زیاتر و پێویستە سەرۆكی ڕوسیا دانوستان دەستپێبكات و سوپای وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا پاشەكشە پێبكات”.