پسپۆڕێكی تەندروستیی ئیسرائیلی دەڵێت، “هەموو دوو بۆ سێ هەفتە جارێك گۆڕدراوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەردەكەوێت و پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات”.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، “جۆرێكی نوێی گۆڕدراو دەركەوتووە كە لە جیهاندا نەزانراوە و زانیاریی لەبارەیەوە نەزانراوە، لە ئیسرائیل دوو كەس تووشی ئەو گۆڕدراوە نوێیە بوون و چاودێریی ورد دەكرێن”.
درۆر میڤۆراج، پسپۆڕ لە ناوەندی پزیشكیی هەداسا لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، “هەموو دوو بۆ سێ هەفتە جارێك گۆڕدراوێكی نوێی كۆرۆنا دەردەكەوێت و پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات”.