سوپای پاسداران هەڕەشەیەكی دیكە لەبارەی “بوونی بارەگای ئیسرائیلی”یەوە دەكات

وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “هێرشكردنەسەر خاكی وڵاتەكەیان لە هەر ناوچەیەكەوە بێت هێڵی سوورە و ئەگەر بەرپرسانی عێراق بارەگاكانی ئیسرائیل دەرنەكەن، خۆمان ئەو كارە دەكەین و هێرشدەكەینە سەریان”.

عەمید ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، باڵیۆزی وڵاتەكەمان چەند جارێك هۆشداری بە هەرێمی كوردستان داوە لەبارەی بوونی دوو بارەگای ئیسرائیلەوە.

ئاماژەی بەوە كرد، “هێرشكردنەسەر خاكی ئێران لە هەر ناوچەیەكەوە بێت لای ئێمە هێڵی سوورە، بەرپرسانی عێراق دەبێت بارەگای ئیسرائیل دەربكەن و ئەگەر ئەو كارە نەكەن هێرشدەكەینە سەریان”.

بەرەبەیانی یەكشەممەی ڕابردوو بە 12 مووشەك هێرشكرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، هێرشەكەیان ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

عێراق خاوەنی 96.4 تۆن زێڕە و لە ڕیزبەندیی 37ـەمینی جیهان نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە ڕێوڕەسمێکدا بەسەرهات و شایەتییەکانی ئەنفال بە سێ بەرگ بڵاوبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حوسییەكان بە بەرپرسیار دەزانرێت لە هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی عەدەن

هاوپەیمانیی عەرەبی ئاشكرایكردووە، هێرشە “تیرۆریستییەكان”ی شاری عەدەن، لەلایەن حوسییەكانەوە ئەنجامدراون. توركی مالیكی، وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی ئەمڕۆ 31ی كانونی…
Total
0
Share