ئەوروپا بە ڕاگرتنی پڕۆژەیەکی بۆشایی ئاسمان ڕوسیا سزادەدات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی ئەوروپیی بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند، پڕۆژەی هاوبەشی “ئێکسۆمارس” ڕادەگرێت.

بەپێی “فرانس پرێس”، لە درێژەی سزا نێودەوڵەتییەکانی ڕوسیادا، ئاژانسی ئەوروپیی بۆشایی ئاسمان پڕۆژەیەکی هاوبەشی خۆی و ئاژانسی “ڕۆسکۆسمۆس”ی ڕوسی، کە بە “ئێکسۆمارس” ناسراوە، ڕادەگرێت.

ئاژانسی ئەوروپیی بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند، بۆ چوار پڕۆژەی تر بەشوێن جێگرەوەی ئاژانسە ڕوسییەکەدا دەگەڕێت، سەرۆکی ئاژانسەکەش ڕاسپێردراوە تاکو لێکۆڵینەوەی خێرا لە حاڵەتەکە بکات و بڕیاربدات لەپێناو پەیداکردنی جێگرەوە و سەرپێخستنەوەی پڕۆژەی “ئێکسۆمارس”دا.

پڕۆژەی “ئێکسۆمارس” بریتییە لە ناردنی گالیسکەیەکی گەڕۆکی ئاژانسی ئەورووپیی بۆشایی ئاسمان بەرەو هەسارەی مەریخ لە مانگی ئەیلوولدا، ئەمەش بە هاوکاریی بناغە و مووشەکێکی نێرەری ڕوسی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share