لە قەزای شنگال قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

لە قەزای شنگال قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی ڕاگەیەندراو تائێستا هۆكارەكەی ئاشكرانەكراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای شنگال ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردووەتەوە، كە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دراوە، بڕیارەكە بەشێوەیەكی گشتی لەناوخۆ و دەرەوەی قەزاكە جێبەجێدەكرێت و لە كاتژمێر 12ی شەوەوە تاوەكو 6ی بەیانی دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوا لە هاوڵاتیان دەكەین پابەندی بڕیارەكەبن و لەپێناو سەلامەتی خۆیان و خێزانەكانیان لە ماڵەكانیان بمێننەوە بۆ كاری پێویست نەبێت دەرنەچن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروێزخان لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەكات كە لە چاوپێكەوتنێكدا هەڵپەڕی

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان بڵاوکردەوە، بڕیاری ڵیکۆڵینەوە و سزادانی ئەو…
Total
0
Share