زیلینسكی بۆ كۆنگرێس: ئۆكرانیا بكرێت بە ناوچەی دژەفڕین و فڕۆكەی شەڕكەرمان پێبدەن

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، داوایكرد ناوچەی دژەفڕین لە ئۆكرانیا بسەپێندرێت و فڕۆكەی شەڕكەر بدرێت بە وڵاتەكەی، سزای زیاتریش بەسەر ڕوسیادا بسەپێندرێت.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە وتەیەكی لەڕێگەی ڤیدیۆوە لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمریكادا پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، ئۆكرانیا سوپاسی ئەمریكا دەكات لەپای هاوكارییەكانیدا و چاوەڕوانی زیاتری لێدەكات.

زیلینسكی داوایكرد ناوچەی دژەفڕین لە ئۆكرانیا بسەپێندرێت و كۆمەڵەیەكی نێودەوڵەتی پێكبهێنرێت بۆ پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا و وتی، “دامەزراوە نێونەتەوەییەكان بەشێوەیەكی باش كاریان نەكردووە”.

سەرۆكی ئۆكرانیا داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كرد سزای زیاتر بەسەر ڕوسیادا بسەپێنێت و جەختیكردەوە كە “ڕوسیا دەستدرێژی كردووەتەسەر ئۆكرانیا بۆ ئەوەی مافی ئازادی و سەروەری و ژیانی ئاشتییانەی لێزەوتبكات”.

وتیشی، “هێزەكانی ڕوسیا نزیكەی هەزار مووشەكیان ناوە بە شارەكانمانەوە” و داوایكرد فڕۆكەی شەڕكەر بدرێت بە ئۆكرانیا لەپێناو بەرگریكردن لە خۆی دژ بە هێرشەكانی ڕوسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تامی بروس: راگرتنی هاریکارییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئێـ.ـرانەوە جێگای قبووڵ نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا ئێران هەماهەنگی و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم…
Total
0
Share